کەشناسێک: تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە خێرایی با چالاک دەبێت

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە (چوارشەممە، 1ـی تەمموز) بەهێزی و خێرایی بای باکووری خۆرهەڵات لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ڕاپەڕین زیاددەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، خێرایی با لەسەروو 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەندێک کات دەگاتە 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، کاریگەریی خێرایی با تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی (پێنجشەممە، 2ـی تەمموز) چالاکدەبێت و دواتر کەمدەبێتەوە بۆ 15 – 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی لەسەر شەڕەکەی ئەمڕۆی بازگەی تاسڵوجە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، لەبارەی ڕوداوەکەی ئەمڕۆ بازگەی تاسڵوجە کە لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگە و ئاسایشی بازگەکە ڕویدا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share