لە سلێمانی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشدەکرێت

سبەینێ زیاتر لە 450 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا لە سلێمانی دابەشدەکرێن.

مەحمود سەرمۆردی، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سنووری سلێمانی کەسوکاری زیاتر لە 900 شەهد ماون کە زەوی وەربگرن.

وتیشی، سبەینێ زیاتر لە 450 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدانی جینۆسایددا دابەشدەکرێن.

باسی لەوەش کرد، پارچە زەوییەکان ئامادەکراون و سەرجەم ئەو کەسانەی سبەینێ سوودمەند دەبن لە پرۆسەکە ئاگادارکراونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف: مامۆستایانی گرێبەست بێبەشكراون لە مووچە لە كاتێكدا لەسەر داهاتی ناوخۆیە

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، مامۆستایانی گرێبەست بێبەشكراون لە مووچە لە كاتێكدا مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.…
Total
0
Share