کەشناسێک: سێ ڕۆژی داهاتوو گەرمترینی ئەم مانگە دەبن

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سێ ڕۆژی داهاتوو گەرمترینی ئەم مانگە دەبن و گەرمای ڕاستەقینەوەی هاوین دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلی گەرما لە ناوچەکانمان دەستپێدەکات و پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ سێ تا چوار پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە، دوو سبەی چوارشەممەش کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت، کە ئەمەش یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوینی ئەمساڵە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ ڕۆژی داهاتوو گەرمترین ماوەی ئەم مانگە دەبێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ، لە شەودا هەوا گەرم و بێزارکەر دەبێت، بە ڕۆژیش باشترە خۆتان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە تیشکی خۆر بپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە لەمەودوا گرنگيی زیاتر بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە بوارەكانی پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ یەكشەمە لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرۆكی فەرمانگەكانی بەشدار لە پڕۆسەی وەبەرهێنان لە پارێزگای…
Total
0
Share