دارایی كاتی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی لە بەغدادەوە ئاشكراكرد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لە دوای وردبینی لە لیستی مووچەخۆران، پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە دووەمین كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان بە ئامادەبوونی 180پەرلەمانتار ئەنجامدرا كە بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە بڕگەی یەكەم تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام دواخرا بۆ دوای یەكلابوونەوەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەو سكاڵایانەی كرابوون تایبەت بە كۆبوونەوەكانی پێشتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لەبارەی ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، “دوای وردبینی لیستی مووچەخۆران پارەكە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزیر و بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی كۆبوونەوەكانی وەزارەت بایكۆتدەكەن

لە پارێزگای سلێمانی، کێشەی کەرتی تەندروستی، جگە لە دابیننەکردنی شایستە ‏داراییەکانی کۆمپانیاکانی دەرمان، وەڵامنەدانەوە و خەمساردیی وەزارەتە بۆ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتییانی هەڵەبجە دەتوانن لەڕێی ئەپێکەوە ناوی خۆیان تۆماربکەن و پسووڵەی خۆراکەکەیان بکەنە…
Total
0
Share