وتەبێژی دەستەی ژینگە بۆ هاوڵاتییان: بارهەڵگری دوو تۆنیتان بینی دوکەڵی ڕەشی دەرکرد ڤیدیۆکانیان بنێرن سزادەدرێن

وتەبێژی دەستەی ژینگە بۆ هاوڵاتییان ئاشکرایدەکات، ئەگەر لە شەقامەکان بارهەڵگری دوو تۆنیتان بینی دوکەڵی ڕەشی دەرکرد ڤیدیۆکانیان بنێرن، بە هەماهەنگیی لەگەڵ هاتوچۆی شارەکان، سزادەدرێن.

د. سەنعان عەبدوڵا، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هاوڵاتییان ئەگەر لەسەر شەقامەکان بارهەڵگری دوو تۆنیان بەدیکرد کە دوکەڵی ڕەشی دەرکرد، دەتوانن پەیوەندی بە فەرمانگەی ژینگەی شارەکانیان بکەن و ڤیدیۆ یان وێنەی ئەو بارهەڵگرانەیان بۆ بنێرن کە ژینگە و هەوا پیس دەکەن، تاوەکو بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئەو شارە، سزای ئەو شۆفێرە بدرێت کە پێشێلکاری ئەنجامداوە.

وتیشی، ئێمە ڕێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2021مان هەیە کە تایبەتە بە پرسی کوالێتی هەوا، لەو چوارچێوەیەدا بە نووسراوی ڕەسمی داوامان کردووە ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بۆسەر بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێگریی یاسایی هەیە لەبەردەم گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە…
Total
0
Share