میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دانیشتووانی گەڕەکێک لە کەرکوک، توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن، کە لەکاتی پارشێودا لە هەوڵیداوە ماتۆڕسکیلێک بدزێت.
سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، ئەو کەسە هەوڵیداوە ماتۆڕسکیلێک لە بەردەم ماڵێک لە گەڕەکی قادسیە-ی کەرکوک بدزێت، بەڵام دانیشتووانی گەڕەکەکە لەوکاتەدا گوێیان لە دەنگێکی گوماناوی بووە، بۆیە پێش ئەوەی هەڵبێت، دەستگیریان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، راستەوخۆ پۆلیس لەمە ئاگادارکراوەتەوە و پاش کەمێک، هێزێکی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەداناوە کە چەندین دزیی ماتۆڕسکیلی لە گەڕەکە جیاجیاکانی شاری کەرکوک ئەنجامداوە.