وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵاتبوو ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش بەدواداچوون، ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵهاتبوو، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئەو کەسە بەگوێرەی ماددەی 267 لە یاسای سزادا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.