مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە و مووچەیان پێدەدرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگی شەش دابەشبكرێت.

عەلی رەئووف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگی شەش دابەشبكرێت، بۆ مووچەی مانگی نۆ لەگەڵ هاتنی مووچەدا یەكەم مووچەی بەگرێبەستبوون وەردەگرین.

راشیگەیاند، دواتر شایستەی دارایی مانگی حەوت و هەشتی مامۆستایانی وانەبێژیش خەرجدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: ئەگەر رێگەمان بدەن ئامادەین کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین

نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، رایگەیاند، ئەگەر رێگەمان بدەن ئامادەین کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین. نەبەز مەجید، نوێنەری خاوەن…
Total
0
Share