داوای پەسەندکردنی یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەکرێت

سەکر محەمەداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “ئێستا هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ پاراستنی ئاسایش، سنوورەکان و بەرگریکردن لە وڵات، چیتر پێویست ناکات هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بمێننەوە.”

وتیشی، “لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوای پەسەندکردنی یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەکات و پابەندە بە دەرکردنی یاساکە لە ماوەکانی داهاتوودا.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتی بەرگری پێویستی بە زۆرترین ڕێژەی دامەزراندن هەیە، بەو پێیەی ڕێژەیەکی زۆر لە کارمەندەکانی ساڵانێکی زۆرە خزمەتیان کردووە و پێویستە بگۆڕدرێن بە کارمەندی گەنج کە توانای ئەنجامدانی ئەرکی سەربازییان هەبێت.”

ڕوونیشیکردەوە، جگە لە تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران، دەرکردنی یاسای سەربازیی زۆرەملێ پێویستی بە تەرخانکردنی دارایی و ڕەزامەندیی حکومەت هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share