پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، هەوڵدەدەین زۆرترین دەرچوو لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە دامەزرێنین و جێگەیان بکەینەوە لە فەرمانگەکان.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ڕاگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەمساڵ، لە سنوورەکەمان 500 کەس دامەزرێندراون، هەوڵیشدەدەین زۆرترین دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان لە فەرمانگە جیاوازەکان دابمەزرێندرێن.
وتیشی، جیا لەوەش، کار لەسەر بەهێزکردنی کارتی تایبەت دەکەین، تا لەو ڕێگەیەش، دەرچووان دابمەزرێنین.