ئەرکان حەسەن، وەک یەکەم قائیمقامی قەزای خورماڵ دەستبەکاربوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەرکان حەسەن، قائیمقامی پێشووتری هەڵەبجە، بە ڕەسمی وەک قائیمقامی قەزای خورماڵ دەستبەکاربوو.
دەستبەکاربوونی قائیمقام، پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکانی بە قەزاکردنی خورماڵ دێت، کە بڕیارەکەی لە 30ـی تەمووزی 2023 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوو، ڕۆژێک دواتر ڕێکارە کارگێڕییەکانی دەستیان پێکرد، لە مانگی حوزەیرانی 2024ـیشدا بڕیاری هێنانەکایەی قەزاکە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.