ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی مەرکەزی

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 252 ملیۆن و 16 هەزار و 660 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 233 ملیۆن و 766 هەزار و 660 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 18 ملیۆن و 250 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 12ی ئەیلولی 2024 بوو کە تێیدا 257 ملیۆن و 345 هەزار و 110 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچەڕەسمیی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داواکارییەکی پێگەیشت بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ. رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share