هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێگەی هەولێر کەرکوک ئاراستەی چوون بۆ کەرکوک دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، ئاگاداری شۆفێرانی هەولێر دەکەینەوە ئەمڕۆ ڕێگەی هەولێر کەرکوک ئاراستەی چوون بۆ کەرکوک لە یەکتربڕی مورتکەوە تا قوشتەپە، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە، دادەخرێت.
دەشڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ڕێگەی هەولێر بەرەو کەرکوک دەڕۆن دەبێت لە یەکتربڕی مورتکەوە بچنە سەر ڕێگەی کۆنی کەرکوک، پاشان لە قوشتەپە جارێکی دیکە بێنەوە سەر ڕێگەی سەرەکیی هەولێر کەرکوک.
هاتوچۆی هەولێر، ئەوەش دەڵێت، ئەم کارە درێژەی دەبێت تا کاری نۆژەنکردنەوەی ڕێگەکە و دروستکردنی دەروازەی هەولێر لە یەکتربڕی قوشتەپە تەواودەبێت.