هاتوچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێم و ئێران ئاسایی دەبێتەوە

دەروازەی پەروێزخان

بڕیارە هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان ئاسایی ببێتەوە، وتەبێژی دەروازەی پەروێزخان دەڵێت، لەمڕۆوە دەبێت، بەڵام هێشتا بەفەرمی بڕیارەكەیان پێنەگەیشتووە.

عەباس ئیسماعیل، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا لەمڕۆوە هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی پەروێزخان ئاسایی بێتەوە.

وتیشی، “بەڵام تائێستا بەفەرمی ئاگادارنەکراوینەتەوە، چاوەروان دەکەین لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەفەرمی پێمان ڕابگەیەنرێت”.

ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، گەشتەكانی نێوان هەرێم و ئێران ڕاگیران، لەمساڵیشدا بەهۆی ترس لە جۆرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسەكە گەشتی نێوان هەردوو وڵات تەنها بۆ نەخۆشی و خوێندن ڕێگەی پێدەدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای برینداربوونی دوو کەس.. هەر کارمەندێکی کارەبا جلی خۆپارێزی نەپۆشێت سزا دەدرێت

دوای ئەوەی دوو کارمەندی وەزارەتی کارەبا بەهۆی کارەباگرتنەوە دەستەکانیان لەدەستدان، وەزیری کارەبای هەرێم بڕیاریداوە، هەر کارمەندێک کەلوپەلی خۆپارێزی…
Total
0
Share