دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، هەر جارێک ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت، باجێکی چەندین هێندە قورستر دەدات.
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا باسی لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش کرد و وتی، لە هیچ بارودۆخێکدا ئەو لە ئەمریکا دەستگیرناکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ناتانیاهۆ دژی ئێران شەڕدەکات؛ ئەوانەی پێویستە دەستگیربکرێن ئەوانەن کە ئێرانیان بردە ناو ئەم خولگەی مەرگ و وێرانکارییەوە.