ئەمریکا و کۆریای باشوور وەڵامی کۆریای باکووریان دایەوە

لە وەڵامی هێرشە مووشەکییە بەردەوامەکانی کۆریای باکوور، ئەمریکا و کۆریای باشوور چوار مووشەکیان لە دەریای ژاپۆن تاقیکردووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی یونهاب، دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆریای باشوور و ئەمریکا، چوار مووشەکیان لە جۆری  ATACMS لە دەریای ژاپۆن تاقیکردووەتەوە، بەمەبەستی دەرخستینی توانا سەربازییەکانیان و توانیویانە ئەو ئامانجە گریمانەییانەی دەستنیشانیاکردووە بپێکن”.

بەوتەی دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، “هاویشتنی مووشەکەکاین لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێی کۆریای باکوور بووە، کە مووشەکێکی بالیستی بەسەر ئاسمانی ژاپۆندا ئاڕاستەی زەریای هێمن کرد.

دوێنێ سێشەممە، کۆریای باکوور پێنجەمین تاقیکردنەوەی مووشەکی خۆی لەم مانگەدا ئەنجامدا، ئەمەش کاردانەوەی توندی هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشووری لێکەوتەوە.

 

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییان لەبارەی بەشە خۆراكی مانگانە و پێدانی پارەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: پیسبوونی هەوا مەترسییەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاتردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share