ڕوداوەكانی تەقەكردن لە ئەمریكا بەردەوامن

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەڕەتەقەیەكدا لە یەكێك لە ویلایەتەكانی ئەمریكا، شەش كەس بریندار بوون، بەبێ ئەوەی هۆكاری ئەو شەڕە بزاندرێت.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسان، دوو ئۆتۆمبێل لە ڕێگایەكی خێرای ویلایەتی تەكساس، تەقەیان لە یەكتر كردووە.

پۆلیس ئاشكرایكردووە، هۆكاری تەقەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلە لە یەكتر نازاندرێت و ئەوانەشی ئەنجامیانداوە هەڵهاتوون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆلیسی ئەمریكا، بەهۆی ئەو شەڕەتەقەیەوە شەش كەس بریندار بوون، كە برینی هەندێكیان سەختە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە دوو مانگی ڕابردوودا ڕوداوەكانی تەقەكردن كە بەهۆیانەوە ژمارەیەك ئەمریكی كوژران و بریندار بوون، زیادیان كردووە.

بەوهۆیەشەوە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا داوای لە كۆنگریش كردووە یاسایەك بۆ قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك دەربكات.

بابەتی پێشتر

داوادەكرێت سبەی هاوڵاتییان چاودێریی بینینی مانگ بكەن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ کلاسیکۆی زەوی لە بارسا بردەوە و گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share