دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی لەدوو چالاکییدا، توانیان دەستبەسەر بڕی 25 هەزار دەنک حەبی هۆشبەر و 21 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەمفیتامین (کریستاڵ) لە سنووری شاری سلێمانی بگرن.

چالاکی یەکەم: لەڕۆژی 18-7-2026 دوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شاری سلێمانی دەستگیرکران و دەستبەسەر بڕی 25 هەزار دەنک حەبی هۆشبەر گیرا کە بەشێوەی قاچاخ بەمەبەستی ساخکردنەوەی هێنرابووە شاری سلێمانی.

_چالاکی دووەم: لە ڕۆژی 19-7-2026 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبەسەر بڕی 21 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ئەمفیتامین (کریستاڵ)ی ووشک و شل بگرن.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ٢٥ لەیاسای ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share