قوباد تاڵەبانی: وەک سەرۆک بافڵ وتی یەکێتی بە 18 کورسییەوە سەنگ و پێگەی لە لایەنەکانی دیکە زیاتربووە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، یەکێتی لە چەند ساڵی رابردوودا بە 18 کورسییەوە، بە تەنها قورسایی و پێگەی لە هەموو لایەنەکانی دیکە زیاتر بوو و کاری زیاتری کرد.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، “دوێنێ سەرۆک بافڵ لە کۆیە راستییەکی روونکردەوە کە وتی یەکێتی لە چەند ساڵی رابردوودا بە 18 کورسییەوە، بە تەنها قورسایی و پێگەی لە هەموو لایەنەکانی دیکە زیاتربوو و کاری زیاتری کرد، ئەی ئەگەر ئەمجارەیان ژمارەی کورسییەکان زۆر زیاتر بکات، دەبێت یەکێتی چەندە بەهێزتر و کاریگەرتر کار بۆ چارەسەری کێشەکان بکات”.وتیشی، “پێویستە خەڵکی ناڕازیی هەولێر و یەکێتییەکان لەم هەڵبژاردنەدا پێگەی یەکێتی لە بەغداد بەهێزتر بکەن، هەڤاڵانی یەکێتی لەم دوو هەفتەیەدا هەوڵبدەن زۆرترین خەڵک هانبدەن بۆ دەنگدان بە یەکێتی، چونکە بە راستی ئەوەی لە بەغداد دەتوانێت و دەیەوێت کێشەکان چارەسەربکات، یەکێتییە و بەس”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share