یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردرا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی و هاوپەیمانان، كۆبوونەوەی گروپی ڕاوێژكاریی سەربازیی فرەنەتەوەیی و بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی بەڕێوەچوو.

ئاماژە بەوە كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم پرۆژەكانی پرۆسەی چاكسازی گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، بەتایبەت هەرسێ پرۆژەكانی (پزیشكی، لۆجستی، یەكپۆشی).

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە خۆشحاڵیان دەربڕی بە بەرەوپێشچوونی پرۆژەی لۆجستی بە كردنەوەی بنكە ئیدارییەكانی سلێمانی و دهۆكی سەر بە بەڕێوەبەڕایەتیی میرەی گشتی، كە دەتوانێت لە نزیكەوە پشتگیریی یەكە سەربازییەكانی هەردوو ناوچەكە بكات.

هەر لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردرا، پرۆژەی یەكپۆشی بە خێرایی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرگری تاوتوێبكرێت و بڕیاری جێبەجێكردنی بۆ دەربكرێت، كە ماوەیەك بوو بە هۆكاری دارایی وەستابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردایەتیی یەكێتی: پارتی بەرنامەداڕێژەری مانەوەی ڕاكان جبوری-یە لە پۆستەكەیدا

سەركردایەتیی كەركوكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پارتی بەشێکە لەو هاوپەیمانێتییەی پاڵپشت و بەرنامەداڕێژەری مانەوەی ڕاکان جبوری-یە لە پۆستەکەی دا. سەرکردایەتیی…
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت. عەتا محەمەد…
Total
0
Share