سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان، عەلی زەیدی و وەفدی یاوەری لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆی ئەو 27 کەسەی یاوەریی زەیدییان کردووە بۆ ئەمریکا، تەنیا پێنج کەس بەشداریی لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دەکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێرق، لەکۆشکی سپی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، پتەوکردنی هاوبەشیی ئابوری و گەشەپێدان، ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ئەمریکی بۆ عێراق و فراوانکردنی بەشداریی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە پرۆژەکانی ژێرخانی ئابوریدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هاوکات پەرەپێدانی کەرتەکانی وزە و نەوت و گاز و بەرزکردنەوەی تواناکانی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت و پترۆکیمیایی بەشێکی دیکەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی عەلی زەیدی و دۆناڵد ترەمپ دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایدەگەیەنێت، “حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە”. لەبارەی ئەو جەنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share