عێراق لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 8 تۆن زێڕی کڕیوە

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی نوێترین راپۆرتی سەبارەت بە یەدەگی زێڕی وڵاتان بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی ئاماری ئەنجومەنی زێڕی جیهانی، عێراق تاوەکو مانگی هەشتی 2025، هەشت تۆن و 200 کیلۆگرام زێڕی کریوە و کۆی یەدەگەکەی گەیاندووەتەوە 170 تۆن و 90 کیلۆگرام.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق پاش سعودییە، لوبنان و جەزائیر، چوارەم وڵاتی عەرەبییە لە رووی بڕی یەدەگی زێڕەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share