نرخی نەوت جارێكی دیكە دابەزی

هەرچەندە گیرخواردنی كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە نۆكەندی سوێس دوێنێ نرخی نەوتی خاوی بەرزكردەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە هێماكانی سوور بوون و دابەزیوە.

بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئازار، لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 63 دۆلار و 2 سەنت و هێماكەی سوورە و بەراورد بە نرخی پیشووی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكا) بەرمیلێكی بەرامبەرە بە 59 دۆلار و 79 سەنت و نرخەكەی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ بەهۆی گیرخواردنی كەشتییەكی زەبەلاحی نەوتهەڵگر لە نۆكەندی سوێس كە كێشەی بۆ هاتوچۆی ئەو ڕێڕەوە جیهانییە دروستكرد، نرخی نەوت بە خێرایی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام هەرچەندە كەشتییەكە هێشتا دەرباز نەكراوە نرخی نەوت نزم بووەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرزیش هۆكاری دابەزینەوەی نرخی نەوت بۆ كەرەنتینی وڵاتان و ترس لە كۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە كە مەترسی بۆ سەر خواستیش دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتاران تێپەڕاندنی بودجە لە دانیشتنی شەممە بەدووردەزانن

بابەتی دواتر

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان.. دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share