فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگا ڕەسمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە 14ی تەمموزی 2026، بەپێی ڕۆژژمێری ڕەسمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبۆنەی شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958، لە سەرجەم دامودەزگا ڕەسمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی ڕەسمی دەبێت.
دەشڵێت، لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوامدەبێت.