لەتیف نێروەیی رایدەگەیەنێت، لە هەموو ناوچەکانی هەرێم و بەتایبەت سلێمانی، دەنگی ئۆپۆزسیۆن رووی لە کەمیکردووە.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشكرایکرد، دەنگی لایەنە ئیسلامییەکان تا رادەیەک جێگیرە و هەندێکجار دەنگەکانیان بۆ یەکتری دەڕوات، بەڵام ئەو رەوت و لایەنانەی دیکە کە دژ بە ئێمە دادەمەزرێندرێن یان دروستدەکرێن، دەنگیان لە سلێمانی زۆر کەمیکردووە.
وتیشی، لە هەڵبژاردنی پێشووی هەرێمی کوردستان ئەوان 16 هەزار و 500 دەنگیان هەبوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا دەنگییان زۆر دابەزیوە، ئەمەش بۆ ئێمە جێگەی دڵخۆشییە، چونکە ئەو واتایە دەدات کە خەڵکی ئەم ناوچەیە متمانەیان زیاتر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.