داشکاندن لە سزای بەسەرچوونی ڤیزا و نشینگەی بیانییەکان دەکرێت

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری داشکاندنی 75٪ی لە سزای بەسەرچوونی ڤیزا و نشینگەی بیانییەکان دەرکرد.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە فەرمانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە داشکاندنی سزای دارایی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە ماوەی ڤیزا یان نشینگەکەیان بەسەرچووە

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە تا ڕێکەوتی 31 کانوونی یەکەمی 2026 بەردەوامدەبێت، لەو ماوەیەدا، لە کاتی سەردانیکردنی هەر یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە، تەنیا %25ـی کۆی گشتی سزای دواکەوتنیان لێ وەردەگیرێت، کە پێشتر لە ڕێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2021ی وەزارەتدا دیاریکرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش بەنداو و 23 پۆند ڕەزامەندییان لەسەردراوە و لە جێبەجێکردندان
هیچ یەکێکیان بۆ ئەمساڵ سوودیان نابێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی چەند هەنگاوێکی دەستپێکردووە، لە گرنگترینیان دروستکردنی بەنداو…
Total
0
Share