راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە گەڕەكێكی هەولێر كەسێك بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر هاوڵاتییەك دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە 20ی ئەم مانگەدا كەسێك لە گەڕەكی هەولێری نوێ لەسەر كێشەیەكی كۆمەلاێەتی بەچەكێكی بێمۆڵەت هێرشیكردووەتە سەر هاوڵاتییەك لەشوێنی كارەكەی و چەند فیشەكێكی تەقاندووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەر ئەم تۆمەتە بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تەقەكەرەكە دەستگیركراوە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لەكاتی بوونی هەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی پەنا نەبەنە بەكارهێنانی چەك،بەڵكو بەڕێگای یاسا داوای مافی خۆیان بكەن، هەروەها هەركەسێك چەك بەكاربهێنێت و تەقە بكات لە لایەن هێزەكانمانەوە دەستگیردەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان: هەفتەی داهاتوو بۆ گواستنەوەی دۆسیەی زیندانییانی سیاسی سەردانی بەغداد دەکەین

وەزیری کاروباری شەهیدان ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم کارەکانی دۆسیەی زیندانییانی سیاسی تەواوبوون و هەفتەی داهاتوو بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بە‌داد…
Total
0
Share