بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران و جەخت لە پابەندبوون بە پاراستنی سەروەریی وڵات و زاڵبوون بەسەر سەرجەم ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.

مەترسییەکان و جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا خرانەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پێویستیی بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی سەرچاوەکانیان و رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کردەوە کە ئارامی و سەقامگیریی عیراق بخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان بۆ هاوڵاتییان: لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پەلەبکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان، تاوەکو بەشەخۆراکتان رانەگیرێت لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پەلەبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی…
Total
0
Share