سەدان ئەفسەر پلەیان بەرزدەکرێتەوە

تەنها ئەفسەرانی كورد لە ژوورە هاوبەشەكان دەستبەكاردەبن

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە (142) لە ڕێکەوتی 28ـی حوزەیرانی 2026، فەرمانی ڕەسمی بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی خشتەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 دەرچوو.

ڕاشیگەیاند، ئەم فەرمانە تایبەتە بە پلەبەرزکردنەوەی (682) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کە بە زنجیرەی (1) بە ناوی (عەقید عومەر فاروق عەبدولعەزیز محەمەد) دەستپێدەکات و بە زنجیرەی (682) بە ناوی (ملازم عومەر عارف عەلی) کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەبەرزکردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان، پاڵپشت بە ماددەی (10) لە یاسای ڕاژە و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتیحادی ژمارە (18)ـی ساڵی 2011ـی بەرکار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکراوە و گوزارشت لە ڕێکەوتی شایستەبوونیان دەکات لە 9ـی 1ـی 2025ـەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share