نیشانەکانی کەمیی ڤیتامین D و کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە

Golden vitamin D capsules surrounding a translucent letter D on a wooden surface, bathed in warm sunlight, symbolizing health and vitality.

کەمیی ڤیتامین D یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکان کە زۆربەی خەڵک تووش دەبن، بەڵام دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ئێسک، سیستمی بەرگری و تەندروستیی گشتی جەستە هەبێت.

ڤیتامین D ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە وەرگرتنی کالیسیۆم و پاراستنی ئێسک و ددان، سەرچاوە سەرەکییەکانی ئەم ڤیتامینە تیشکی خۆر، هەندێک خواردنی دیاریکراو (وەک ماسى و هێلکە) و هەندێک سەپلێمێنتن، لە ساڵانی دوایی بەهۆی شێوازی ژیان و کەمبوونەوەی چوونە بەر تیشکی خۆر ڕێژەی کەمیی ڤیتامین D لەناو خەڵکدا زیادی کردووە.

نیشانەکانی کەمیی ڤیتامین D زۆرجار بە شێوەیەکی هێواش دەردەکەون، بەڵام گرنگە ئاگاداربیت :
– ماندووبوون و بێ هێزی.
– ئازاری ئێسک.
– لاوازیی ماسولکەکان.
– تووشبوون بە نەخۆشی بە ئاسانی (کەمبوونی بەرگریی جەستە)
– هەستکردن بە دڵتەنگی.

ئەگەر کەمیی ڤیتامین Dـی بەردەوامبێت، دەتوانێت ببێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی، لەوانەش:
– لاوازی و شکانی ئێسک.
– زیادبوونی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ.
– کاریگەری لەسەر کارکردنی مێشک و هەست.
– لاوازیی سیستمی بەرگری و زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشی.

پزیشکان ئاماژە دەدەن بەوەی پێویستە ئاگاداری ئاستی گونجاوی ڤیتامین D بن بۆ جەستە، پێویستە خەڵک بە شێوەیەکی ڕێکخراو سوود لە تیشکی خۆر وەربگرن، خواردنی پڕ لە ڤیتامین D بخۆن و لەکاتی پێویستدا سەپلێمێنت بە ڕاوێژی پزیشک بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share