نرخی ئێکس بۆکس بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

نرخی کۆنسوڵی Xbox بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە ڕۆژی 1ـی ئابەوە نرخی ڕەسمیی ئامێرەکە کۆمپانیا بەگوێرەی بیرگە و مۆدێلەکان بە نزیکەی 150 دۆلار زیاددەکات.

فرۆشیارێکی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی 1ـی ئابی ئەمساڵەوە، نرخی ڕەسمیی Xbox Series S 512 گێگابایت لە کۆمپانیا دەبێتە 500 دۆلار، نرخی 1 تێرابایتی هەمان کۆنسوڵ دەبێتە 600 دۆلار.

هەروەها نرخی Xbox Series X Digital بە 750 دۆلار دەفرۆشرێت، نرخی Xbox Series Xـیش دەبێتە 800 دۆلار.

نرخەکان بەشێوەیەکی گشتی نزیکەی 100 بۆ 150 دۆلار بەگوێرەی مۆدێل و بیرگەی کۆنسوڵەکان زیاددەکەن.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە دروستکەری کۆنسوڵەکەیە دەڵێت، بە ناچاری نرخی ئامێرەکانیان گرانکردووە، ئەمەش بەهۆی گرانبوونی نرخی ڕام و مێمۆری کە بەهۆی سەنتەرەکانی ژیریی دەستکرد – AI ڕووی لە کەمیی کردووە.

ئەو فرۆشیارە دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت بەهۆی هاتنی یاریی GTA 6 کە ناوبانگێکی زۆری لەناو ئاشقانی بواری گەیمینگ هەیە، نرخی ئامێرەکان جارێکی دیکە بەرزببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق: داهاتی نانەوتی هاوشێوەی نەوت یەکلاییبکرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، داهاتی نانەوتی…
Total
0
Share