لیرەی توركی زیاتر دابەزی.. 15 لیرە بە دۆلارێك

هاوكات لەگەڵ بڕیارێكی چاوەڕوانكراوی بانكی ناوەندیی توركیا لەبارەی سوودی بانكی، لیرەی توركی بەهای زیاتری لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەی پێوانەیی لە نزمبوونەوە تۆماركرد.

بڕیارە ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی تورکیا سوودی بانکیی نوێ ڕابگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت سوودەكە زیاتر نزمبكرێتەوە، لەكاتێكدا پێشتریش چەند جارێك سوودەكەی كەمكردووەتەوە و هەموو جارێك ئەو هەنگاوە بووەتە هۆی لەدەستدانی زیاتری بەهای لیرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراو و مامەڵە، لیرەی تورکی بە دابەزین دەستیپێكرد و یەک دۆلار بە زیاتر لە 15 لیرە مامەڵەی پێوەکرا، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی دیكەیە لە دابەزین تۆماریدەكات.

سیاسەتی ئابوریی حكومەتی توركیا بە سەرۆكایەتیی ئەردۆغان ناڕەزایەتیی زۆری ناوخۆیی لێكەوتووەتەوە، بەتایبەت لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە، بەو پێیەی بەردەوام لیرەی توركی دادەبەزێت و هیچ هەنگاو و چارەسەرێك لە ئارادا نییە.

لە ماوەی یەك ساڵدا لیرە نزیكەی 50%ی بەهاكەی لەدەستداوە، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و پێداویستییەكان و دروستبوونی هەڵاوسان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین هۆشداری.. لە عێراق و سوریا 12 ملیۆن كەس دەستیان بە ئاوی پێویست ناگات

لەگەڵ ئەو وشکەساڵی و شەپۆلی بەبیابانبوونەی عێراق و وڵاتانی دەوروبەری گرتووەتەوە، نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بەهاناوەچوونی پەیوەندیدار بەو…
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێم، رادەگەیەنێت، “سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە”. کوێستان…
Total
0
Share