بەپێی نوێترین داتاكانی ئاڵوگۆڕی دراوە جیهانییەكان و بەهای زێڕ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنی پێنجشەممە گۆڕانكاری بەسەردا هات.
بۆ ئەمڕۆ هەینی، بەپێی نوێترین داتای تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراوە جیهانییەكان و بەهای زێڕ، گۆڕانكاری بەسەر بەهای زێڕدا هاتووە و لە ئێستا یەك ئۆنسەی زێر بە سێ هەزار و 296 دۆلار و 910 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت
هەروەها، زێڕی عەیارە 21 بەرانبەرە بە 657 هەزار دینار، زێڕی عەیارە 18 بەرانبەرە بە 563 هەزار دینار و زێڕی عەیار 22ـش بە 688 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لەلایەكی دیكەشەوە، زێڕی عەیار 24 بە 751 هەزار دینار دەخەمڵێندرێت.