پارێزگاری بانکی ناوەندی: سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر هەندێک وڵات سنووردارکردنی بانکی ناوەندیی لێکەوتووەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق

 عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، رایگەیاند، هۆکاری قەیرانی دۆلار لەو وڵاتە بۆ گوشارەکانی ئەمریکا و سزاکانی سەر هەندێک وڵات دەگەڕێتەوە.

عەلی عەلاق لە چاوپێکەتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، “گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر هەندێک وڵات، سنووردارکردنیان بەسەر بانکی ناوەندیی عێراقدا سەپاند و بوون بە رێگر لە فرۆشتنی دۆلار بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بانکی ناوەندی بەردەوامە لە دانانی سنوور بۆ رێگریکردن لە دەستکاریکردنی نرخی دۆلار لە بازاڕدا و هەوڵدەدات رێکارەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئاسان بکات”.

وتیشی، بانکی ناوەندی هەوڵدەدات رێکارەکانی کڕینی دراوی بۆ بازرگانان ئاسان بکات، ئاماژەی بەوەشکرد کە “30%ی دراوی بیانی بۆ هاوردەکردن لە چینەوە دەڕوات”.

بابەتی پێشتر

سیبایۆس و مێندی گەڕانەوە

بابەتی دواتر

گاردیان: چارەکێکی دانیشتووانی گۆی زەوی رووبەڕووی کەمئاویی توند دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بەنرخی دوێنێی بەرزبووەوە. لە بازاڕی…
Total
0
Share