لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ کەیسی د. عەبدوللەتیف پێکهێندرابوو، لە ئێستادا کارەکانی تەواوکردووە و وردەکارییەکەی نێردراوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری کۆتایی لای وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت، داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دیجیتاڵ میدیا مۆڵەتدارەکان دەکات، تا کاتی بڵاوبوونەوەی بڕیارەکە لەژێر ھیچ ناونیشانێکدا ”بابەتی وتی وتی بڵاو نەکەنەوە.”