کۆنفرانسی هەشتەمی دووەمین دیدار لە کەرکوک دەستپێدەکات

ئەمڕۆ کۆنفرانسی هەشتەمی دووەمین دیدار لە شاری کەرکوک بەڕێوەدەچێت.

سکرتاریەتی دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە کۆنفرانسی هەشتەمی دووەمین دیدار لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیریی شاری کەرکوک دەبێت و گفتوگۆی هەڤاڵانی کەرکوک – سەڵاحەدین لەسەر باشترین سیاسەت بۆ کەرکوک و کوردستان و عێراق و چاکترین رێوشوێنی یەکێتییانەش بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی حزبی شەهیدان دەبێت”.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم ئەم کۆنفرانسانە، لە چوارچێوەی ئامادەکاریدان بۆ دیدارە گەورەکە بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

یەکەمین دیداری یەکێتی بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لە 12ى ئازارى 2022 دەستیپێکرد و لە 31ى ئایارى هەمان ساڵ کۆتاییهات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میترۆ: لە كۆنفرانسەكەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جیاكاری كراوە

سەنتەری میترۆ لەبارەی جیاكاریی بەرامبەر میدیاكاران ناڕەزایەتی دەردەبڕێت و دەڵێت، لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جیاكاری كراوە…
زیاتر ببینە

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو: بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ئابونە لە پێشمەرگە وەرناگیرێت

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو ڕایدەگەیەنێت، ئابونە لە هێزەكانی پێشمەرگە وەرناگیرێت و جەختیشدەكاتەوە پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share