بژمێرەکانی سەرژمێری داوای مووچەی مانگی 12 دەکەن

بژمێرەکانی پڕۆسەی سەرژمێریی گردبوونەوە و دەڵێن: “چارەنووسی مووچەی مانگی 12مان بەنادیاری ماوەتەوە، لەکاتێکدا بژمێرەکانی عێراق وەریانگرتووە”.

لە سلێمانی نوێنەری ئەنجومەنی بژمێرەکانی سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی بەڕێوەچوونی سەرژمێریدا، بۆ ماوەی دوو مانگ گرێبەستمان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا ئەنجامداوە و بڕیاربووە بۆ هەر مانگێک بڕی 250 هەزار دینار وەک مووچە وەربگرین، بەڵام تەنها مووچەی مانگی 11مان وەرگرتووە و مووچەی مانگی 12مان بەسەردا دابەشنەکراوە.

وتیشی، “ژمارەمان 27 هەزار بژمێرە لە هەرێمی کوردستاندا و چارەنووسی مووچەی مانگی 12مان بەنادیاری ماوەتەوە، لەکاتێکدا بژمێرەکانی عێراق مووچەی هەردوو مانگەکەیان وەرگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرجەم فراکسیۆنەکان دەکەین بەدواداچوون بۆ کێشەکەمان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید 39 ملیۆن دیناری تێچووە نەک چوار ملیار

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار 39 ملیۆن دیناری تێچووە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێچیرڤان بارزانی-یەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-ەوە پێگەیشت. لەو پەیوەندییەدا…
Total
0
Share