لوقمان وەردی: هەڵبژاردنێكمان دەوێت پاكوبێگەرد و دوور لە ساختەكاری بێت

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و دەشڵێت، “هەڵبژاردنێكمان دەوێت پاكوبێگەرد و دوور لە ساختەكاری بێت”.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر پڕۆژەیاسایەكمان تایبەت بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێشكەشكردووە كە لە 26 ماددە پێكهاتووە ئەم بابەتە پێویستی بە دانیشتن و كۆبوونەوەی نێوان لایەنەكان هەیە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.

وتیشی، “ئێمە سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەمواركردنەوەی یاساكە و هەڵبژاردنێكمان دەوێت پاكوبێگەرد و دوور لە ساختەكاری بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە چڕكردووەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە چڕكردووەتەوە و شاندی هەرێم…
Total
0
Share