قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: بەرامبەر بە گۆڕینی بتڵی کۆنی غاز بە تازە هیچ بڕە پارەیەک مەدەن بە بریکارەکان

قائیمقامیەتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بەرامبەر بە گۆڕینی بتڵی کۆنی غاز بە تازە هیچ بڕە پارەیەک نەدەن بە بریکارەکان.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە کە هیچ بڕەپارەیەک نەدەن بە بریکارەکانی غاز لە بەرامبەر گۆڕینی بتڵی کۆن بە بتڵی تازە، هەروەها بریکارەکانی غازیش ئاگادار دەکەینەوە لەبەرامبەر گۆڕینی بتڵی کۆن بەتازە هیچ بڕە پارەیەک وەرنەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بریکارێک پارەی زیادە وەربگرێت، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share