دڵشاد میرانی: مووچەخۆران دەیانەوێت تەوتین جێبەجێبكرێت

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە خۆپیشاندان و بایكۆت دەستپێدەكاتەوە و دەڵێت،”مووچەخۆرانی هەرێم دەیانەوێت تەوتین جێبەجێبكرێت”.

دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە كە بڕیارە وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێبكاتەوە خۆپیشاندان و ناڕازیی و بایكۆت دەستپێدەكاتەوە مامۆستایان و مووچەخۆران داوا دەكەن مووچەكەیان تەوتین بكرێت.

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی جەختیكردەوە و وتیشی، “مووچەخۆرانی هەرێم دەیانەوێت تەوتین و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق جێبەجێبكرێت”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە. قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، لەدوای داواکاریی ژینگە پارێزان و هاوڵاتییان،…
Total
0
Share