لەتیف نێروەیی: حزبەکەی کاک ئومێد خۆشناو هەندێک سەرکردە بەئامانج دەگرن کە لە ژیاندا نەماون

بەرپرسی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، قسەکانی کاک ئومێد خۆشناو کە باس لە پەیامێکی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی دەکات لەسەر بنەمای زانیاریی دروست نییە، چونکە بۆردی راگەیاندنی یەکێتی ئۆرگانێکی سەرەکیی یەکێتییە و بڕیاردان تیایدا تاکەکەسی نییە.

لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نووسیویەتی، “قسەکانی کاک ئومێد خۆشناو کە باس لە پەیامێکی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی دەکات لەسەر بنەمای زانیاریی دروست نییە، چونکە بۆردی راگەیاندنی یەکێتی ئۆرگانێکی سەرەکیی یەکێتییە و لەسەر بنەمایەکی دامەزراوەیی کاردەکات و پشت بە تیم و پێکهێنانی لیژنە دەبەستێت و بریاردان تێیدا تاکەکەسی نییە”.

دەشڵێت، “هەر بابەتێک هەبێت کە بۆچوونی تایبەتی خۆم بێت، ئەوا بەناوی خۆمەوە لە میدیای نوێ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەمەوە، یان بەشێوەی وتار دەینووسم و بڵاویدەکەمەوە، وەک رۆژنامەنووسێکیش لەگەڵ داخستنی هیچ کەناڵ و سەرچاوەیەکی میدیای رەسمی نیم، هی یەکێتی، یان هی پارتی، یان سەر بە هەر لایەنێکی دیکە بێت، لە سلێمانی بێت یان لە هەولێر و دهۆک”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەکرێت ئەو کەناڵە سزای ماددی بدرێت، یان هەڵەکەیان پێ راستبکرێتەوە، هەروەها لەگەڵ شێواندنی وێنە و ناوزڕاندنی هیچ سەرکردەیەک نیم، بەتایبەتی ئەوانەی کە لە ژیاندا نەماون، بەداخەوە زۆرجار بەرپرس و کادیرانی حزبەکەی کاک ئۆمێد لە رێگەی میدیای رەسمییەوە هەندێک سەرکردە بە ئامانج دەگرن کە لە ژیاندا نەماون و دەیکەن بە کەرەستە و چەکی ململانێی حزبایەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share