لە پارێزگای موسەننا روفاتی 155 کوردی ئەنفالکراو دۆزرایەوە

گۆڕە بەكۆمەڵەكە

لە گۆڕستانی تەل شێخە لە پارێزگای موسەننا روفاتی 155 دۆزرایەوە کە سەرجەمیان ژن و منداڵن بەشێک بوون لە هاوڵاتییانی ئەنفالکراوی هەرێمی کوردستان.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای شەهیدانی عێراق، تیمەکانمان کارەکانیان لە هەڵدانەوەی گۆڕستانی بەکۆمەڵی تەل شێخە لە پارێزگای موسەننا کۆتاییپێهێناوە و توانیویانە 155 روفات بدۆزنەوە.

ئاشکراشیکرد، روفاتەکان بۆ ئەو ژن و منداڵانەی هەرێم دەگەڕێنەوە کە لەساڵی 1988 ئەنفالکراون.

جەختیشیکردەوە، روفاتەکان رەوانەی پزیشکی دادی کراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین بۆیان و ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان.

هەر لە راگەیەندراوەکەی دەزگای شەهیداندا هاتووە، لە هەمان ناوچەدا حەوت گۆڕی دیکە هەن و گومان دەکرێت زیاتریش هەبن، لە داهاتوودا ئەوانیش هەڵدەدرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە لە 15 شوێنی هەولێر کامێراکانی چاودێریی تیژڕەوی سەرپێچی تۆماردەکەن

بڕیارە لە سبەی هەینییەوە، 15 کامێرای چاودێریکردنی تیژڕەوی لەناو شاری هەولێر، دەستبکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: عەبدوڵا گویل ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و یەکێتی کرد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەبدوڵا گویل، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خۆشحاڵ بووم…
Total
0
Share