ئالۆڤێرا گەڵایەکی سادە، بەڵام سوودێکی بێسنوور بۆ پێست

لەناو گوڵ و ڕووەکی ماڵەکاندا، ڕووەکێک هەیە کە زۆربەی خەڵک وەک گەڵایەکی ئاسایی دەیبینن، بەڵام لە ڕاستیدا خەزێنەیەکی تەندروستی و جوانی شاردووەتە، کە ئەویش ڕووەکی ئالۆڤێرایە، ئەم ڕووەکە سروشتییە، کە لە هیندستان و ئەفریقای باکوورەوە سەرچاوەی گرتووە، بۆ سەدەیەکە لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە وەک دەرمانی سروشتیی بۆ پێست بەکاردێت.

سوودەکانی :
• خاوێنکردنەوە و ڕێگریکردن لە وشکەبوون پێست.
• چاککردنی برین و سووتاوی.
• دژە پیربوونە.
• ڕوونکردنەوەی پێست و دروشانەوە.

شێوازەکانی بەکارهێنانی:
• لینجی ناو گەڵاکەی ڕاستەوخۆ دەکرێت بەکاربهێندرێت.
• بەشێوازی کرێم یان شێدارکەرەوە.
• بەشێوازی سابوون و شامپۆ یان غسولی ڕووخسار.

بە کورتی، ئالۆڤێرا نەک تەنیا گەڵایەکی جوانی ماڵەوەیە، بەڵکو دەرمانخانەیەکی سروشتییە بۆ پێست، لە کاتێکدا بازاڕەکان پڕن لە بەرهەمە کیمیایی و گرانبەها، ئەم ڕووەکە سادەیە بە نرخێکی کەم و بە سروشتیترین شێوە پێستمان چاک دەکاتەوە و جوانی دەبەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: لە بەغداد نەیاتوانی هیچ سەرنج و تێبینییەكیان لەسەر لیستی مووچە هەبێت

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆران و هاوڵاتییان راستگۆبوو. رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی…
Total
0
Share