مانگرتووانی سلێمانی: بەڵێندەدەین بەردەوامبین و چاودێر بین تا بەدەستهێنانی كۆی داواكانمان

دوای 15 رۆژ لە مانگرتن و هەڵپەساردن، گروپی مانگرتووانی سلێمانی پەیامێكیان بڵاوكردەوە و سوپاسی ئەو كەسانە دەكەن كە پاڵپشتیان كردوون.

لە پەیامەكەیاندا هاتووە، مەدالیای نرخاندن و وەفا پێشكەشدەكەین و سوپاسی خەڵكی خاوەن هەڵوێستی كوردستان دەكەین و هاوڕێیانمان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چین و توێژە جیاوازەكان كە لە ماوەی ئەو 15 رۆژەدا فەرهاد ئاساو بێماندووبوون، بەشداربوون لە گەیاندنی ئەم میكانزمە نوێیە مەدەنییە و بە هەوڵی پێكەوەیی توانیمان خەباتی مەدەنی متمانەدار فراوانتربكەین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێمە وەك مانگران بەڵێندەدەین كە بەردەوامبین و چاودێر بین تا بەدەستهێنانی كۆی داواكانمان، هیچ كاتێك لای ئێمە نەدرەنگ دەبێت بۆ دەستپێكردن نەماندووش دەبین.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، خەڵكی بە هەڵوێستی كوردستان وەك ئاگادارن مانگران خەڵكی بە ئەمەكی ئەم نیشتیمانەن و ئەوەی كۆی كردووینەتەوە تەنها ئامانجە گشتییەكەیە كە مافی خەڵكە و لەو پێناوەشدا بەردەوامدەبین.

هەر لە پەیامەكدا هاتووە، لێرەوە رایدەگەیەنین دوێنێ كە دوای 15 رۆژ مانگرتنەكەمان لەبەردەم خێمەكەدا هەڵپەسارد كەس مافی نییە بەناوی (مانگر)ـەوە قسە و لێدوان بدات، مانگرتن قۆناغێكی گرنگی كاری مەدەنی و سەركەوتنی ئیرادەی خێربوو، نابێت ئەو پرسە لە جوغزی خۆی بهێنرێتە دەرەوە و تێكەڵ بە هیچ بابەتێكیتر بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد هەرێمی لە پارەیەك بێبەشكرد و وەزیرە كوردەكانیش بێدەنگ بوون

پەرلەمانتارێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەنجومەنی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی په‌سه‌ندكردووه‌، كه‌ دەسەڵات دەدات بەوەزیری دارایی کە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی بنەتۆو: وەزارەتی کشتوکاڵ بە مەرج بنەتۆو بە نرخی داشکێندراو بە جوتیاران دەفرۆشێت

ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بە نرخی داشکێندراو بنەتۆوی گەنم بە جوتیاران دەفرۆشێتەوە، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسەندکردنیش دەڵێت، پێویستە…
Total
0
Share