هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

هاتوچۆی سلێمانی، هۆشداری بە شۆفێران دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین رووی لە شارەکەمان کردووە و ئەگەری دابارین بەشێوەی لێزمە و بەخوڕ هەیە لە ماوەکانی داهاتوودا، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئامادەکاری تەواومان کردووە لە پێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و شۆفێرانی شارەکەمان، سەرجەم مەفرەزە و ئالیەتەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەرکێک کە لە کاتی پێویستدا پێیان بسپێردرێت.

دەشڵێت، هەروەها بەشی راگەیاندن و هۆشیاری و رادیۆی ترافیک FMبەردەوام لە ئەرکدا دەبن و لە هەر حاڵەتێکی لە ناکاو ئاگاداریی بڵاودەکەنەوە بۆئەوەی شۆفێران بەدووربن لە هەر مەترسییەک ئەگەر بوونی هەبوو لە شەقام و رێگاکانی دەرەوەی شار.

ئاماژە بەوەشدەکات، لە روانگەی پەرۆشیمان بۆ سەلامەتیی هاوڵاتییان ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین بەهاتنی ئەو شەپۆلە لە بارانبارین پابەندی رێنماییە سەلامەتییەکانی هاتوچۆ بن و نەچنە ئەو جێگایانەی ئەگەری کۆبوونەوەی باراناوی تێدا دەبێت و بەهیچ جۆرێک خۆیان نەخەنە دۆخێکی مەترسیدار و لەکاتی حاڵەتی پێویست دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە خێراکان بکەن:
کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی 188
بەرگری شارستانی 115
تەندروستی 122
پۆلیس 104
ئاسایش 106

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری پشدەر دەستبەسەر شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رووبەرووبوونەوەیەکدا دەستیانگرت بەسەر شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share