وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان: لە هەوڵداین سەرجەم ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکانی سنوورەکە تۆماربکەین

وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین سەرجەم ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکانی سنوورەکەمان تۆماربکەین و لە ئێستا کار لەسەر چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پڕۆسەکە دەکەین.

عەقید سامان عه‌لی، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گه‌رمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و کێشەی ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان خرایە بەرباس و ڕەزامەندیی درا بە تۆمارکردنیان، بەڵام ئێستا لەگەڵ هاتوچۆی سلێمانی سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگە و شێوازی تۆمارکردنیانین، تەنیا لەسەر ئەوە ماوەتەوە کە ئەو سیستمەی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل تۆماردەکات پەیوەست بکرێت بە سیستمی هاتوچۆی گەرمیان.

وتیشی، تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم ڕێکار و ڕێنماییەکانی لەو بارەیەوە بۆ نەناردووین، بەڵام ئەوەی ئاماژەی پێکراوە ئەوەیە سەرجەم جۆرە جیاوازەکانی ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا تۆماردەکرێن، کە بەبێ هیچ تابلۆ و ژمارەیەک دەسوڕێنەوە.

باسی لەوەشکرد، تێچووی تۆمارکردنەکە زۆر نییە، ئەو بڕە پارەیەی وەردەگیرێت لەبەرامبەر تابلۆ و ژینگەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ‏ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر سەردانمان دەكەن بۆ ئەوەی پیتی یەكەمی ناو بخەنە سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان سەردانمان دەكەن تا پیتی یەكەمی ناوەكەیان بخەنە سەر تابلۆكانیان…
زیاتر ببینە

تورکمانەکان: نوێنەرەکانمان لە پەرلەمان حزبێکی سیاسی بەکاریاندەهێنێت و نوێنەری ئێمە نین

تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە نوێنەرایەتی کردنیان لە پەرلەمانی کوردستان و جەختدەکەنەوە کە ئەوان نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تورکمانەکان ناکەن،…
Total
0
Share