بەهۆی قەرەباڵغییەوە بازاڕی دۆلارەكە داخرا

بەهۆی قەرەباڵغییەكی زۆرەوە كە هاوڵاتییان سەردانی بازاڕی دراوی سلێمانی دەكەن و دۆلارەكانیان دەكەنە دینار، بازاڕی دراو لە سلێمانی داخرا.

وتەبێژی بازاڕی دراو لە سلێمانی رایگەیاند، نەتوانراوە دۆخی بازاڕەكە كۆنترۆڵبكرێت بۆیە بڕیاردرا بازاڕەكە دابخرێت.

دوێنێ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازی بانكی ناوەندیی عێراقی پەسەندكرد كە تایبەت بوو بە دابەزاندنی بەهای دۆلار، كە بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار بخاتە بازاڕەوە و ئەمڕۆش بڕیارەكەی حكومەتی عێراق خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دەرکرد

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مەدەنیی مانگی تەمموزی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share