زانیاریی نوێ لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە ئاشكرادەكرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی مووچەی ژمارەیەك لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەدات كە لەهەمانكاتدا مووچەخۆرن و دەڵێت، ” هەر كاتێك نووسراویان لە فەرمانگەكەی خۆیانەوە هێنا پارەكەیان بۆ خەرجدەكرێتەوە”.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی كە فەرمانبەرن ئێمە مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیانمان ڕاگرتووە تا ئەو كاتەی لە فەرمانگەكەیان كە مووچەخۆران نووسراو دەهێنن و ئێستا كە مووچەكەیان ڕاگیراوە نابڕدرێت، بەڵكو دەبێتەپارەی پەكەوتەیی لەگەڵ مووچەكەیدا بۆ فەرمانبەرەكە خەرجدەكرێت.

ئاشكرایكرد، هەر كاتێك لە فەرمانگەی خۆیانەوە نووسراویان بۆ بەرێوەبەرایەتیی چاودێریی كۆمەڵایەتی هێنا ڕاستەوخۆ ئەو مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵیان كە ڕاگیراوە بۆیان خەرجدەكرێتەوە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی پێیوایە، ناوی سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان وەردەگیرێن بە ژمارە دەخرێنە بەردەم وەزارەتی دارایی هەرێم كە ژمارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە فەرمانگەكان ئاشكرادەكرێن.

وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم وتی، “ئەگەر مووچەكەیان ڕانەگیرێت نووسراو لە فەرمانگەكەی خۆیانەوە ناهێنن و دوای نووسراوەكە ڕاستەوخۆ مووچەكەیان بۆ خەرجدەكەینەوە”.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

لە قەڵادزێ دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئامێری پشكنینی شوێنەوارناسییەوە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share