چەمچەماڵ.. بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە پێنج كەس بریندار بوون

بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە لە شاری چەمچەماڵ پێنج كەس بریندار بوون كە یەكێكیان كارمەندی ئاسایشە، بەهۆی خراپی باری تەندروستییانەوە سێ لەو بریندارانە ڕەوانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون.

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پێنج كەس گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی چەمچەماڵ، كە سەرجەمیان بە بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە بە فیشەك بریندار كرابوون”.

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، “یەكێك لە بریندارەكان كارمەندی ئاسایش بووە، بەهۆی بارودۆخییانەوە سێ لە بریندارەكان ڕەوانی سلێمانی كران و دووانەكەی دیكەیان لای خۆمان چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت”.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو دۆسیەی تەقەكردنە لای بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشیی ڕۆژئاوای سلێمانییە و ئەوان دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە كردووە.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هۆكاری ڕوداوەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام ئەو كەسەی تەقەكەی كردووە دەستگیركراوە.

ساتەوەختی دەستگیركردنی تەقەكەرەكە لەلایەن ئاسایشەوە..

 

بابەتی پێشتر

لە ڕاپرسییەكدا دەركەوتووە ئەمریكییەكان دژی مامەڵەیەكی بایدنن

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هاوردە و مامەڵەی ئۆتۆمبێلەوە چەند بڕیارێكی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، “تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر دەستگیرکرا”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژە…
Total
0
Share