كەشناسیی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت ئەمشەو بارانی پچڕپچڕی ناو بەناو تا نیوە شەو بەردەوامبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبارێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پێشبینیدەكرێت ئەمشەو بارانی پچڕ پچڕی ناو بەناو تا نیوە شەو لە سەنتەری شاری هەولێر و دهۆك بەردەوامدەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێشبینیدەكرێت لە درەنگانی شەو لە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك و ناوچەكانی گەرمیان بارانی مامناوەند ببارێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.

بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم:

هەولێر/ 3.4 ملم

شەمامك / 2.4 ملم

خەبات / 5.2 ملم

پیرمام/ 9.0 ملم

سۆران/ 7.8 ملم

بارزان/ 21.2 ملم

حاجی ئۆمەران/ 2.6 ملم

سلێمانی/ دڵۆپ دڵۆپ باریوە

هەڵشۆ/ 0.2 ملم

دهۆك/ 25.7 ملم

زاخۆ / 21.8 ملم

بامەرنێ/ 17.0 ملم

ئامێدی/ 10.2 ملم

ئاكرێ/ 15.8 ملم

مانگیش/ 21.6 ملم

كەركووك/ دڵۆپ دڵۆپ باریوە

خانەقین/ دڵۆپ دڵۆپ باریوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردا دەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت

عەقید نەوشیروان حەمەئەمین، ئەفسەر لە ھاتوچۆی رۆژھەڵاتی سلێمانی بە رادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا…
Total
0
Share